تەوتینی دەرمان... ڕاوێژكارێكی حكومەت بۆ یەكەمجار لە عێراق تۆماركردنی دەرمانی گرنگ ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-11-2024, 21:17
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری تەندروستی، حەمودی لامی ئەمڕۆ شەممە ئاشكرای كرد، بۆ یەكەمجار لە عێراقدا دەرمانی گرنگ تۆمار كراون، لەگەڵ بەردەوامی پاڵپشتی حكومەت لە چوارچێوەی پڕۆژەی خۆجێییكردنی دەرمان هیوادارە بەردەست بن لە ماوەی 6 مانگدا ئاماژەی بە زیادكردنی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ لە كارگەكانی دەرمان كرد، هیوای خۆی دەربڕی كە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو پاكێجێكی دەرمان لە دەرمانخانە ناوخۆییەكان ئامادە بكرێت.
    لامی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە ئێستادا زۆربەی بەرهەمی كارگەكانی دەرمانی ناوخۆیی بە گرێبەستی ساڵانە دەچێتە وەزارەتی تەندروستی، لە كاتێكدا ئەوەی دەمێنێتەوە بە ڕێژەیەكی كەمتر بۆ كۆگا و دەرمانخانە ئامادە دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بۆیەكەم جار دەرمانی نوێی گرنگ لەلایەن كارگە دەرمانە ناوخۆییەكانەوە تۆماركراون،كە داواكاری وپێداویستییەكانی بۆ بەرهەم هێنانیان لەماوەی 6 مانگی داهاتوو دابین دەكرێت،ئەوانیش بریتین لە (28) دەرمان بۆ چارەسەركردنی بەرزی فشاری خوێنو  دەرمانی نوێ بۆ تووشبووانی شەكرە، و (14) جۆری دژە زیندەیی و جگە لە زۆرێك لە دەرمانەكانی تر، و هیوادارین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بخرێنە بەردەستی هاوڵاتیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كارگەكانی ئێستا دەستیانكردووە بە زیادكردنی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ، ئەمەش دەبێتە هۆی دوو هێندەكردنی بەرهەمهێنان و دابینكردنی دەرمانی زیاتر بۆ دەرمانخانەكان و كۆگاكان، ڕوونیشیكردەوە : كارگەی دەرمان هەیە لە قۆناغی جیاجیادا لە قۆناغی دروستكردندایە و پێشبینی دەكرێت تەواوبكرێن و دەست بە بەرهەمهێنان بكەن تا كۆتایی ساڵی 2025.
    سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی نیشتمانی لامی ڕایگەیاند:  كۆمەڵێك ڕێوشوێن لە چوارچێوەی پڕۆژەی خۆجێییكردنی دەرماندا هەیە كە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە دەستیپێكردووە، گرنگترینیان كەمكردنەوەی باجی گومرگییە لەسەر ئامێر و كەرەستەی خاو لە 7% بۆ 0.05%، و پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی بۆ كەمكردنەوەی دەرمانی قاچاخ، جگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگریكردن لە سووڕانەوەی ئەو دەرمانانەی كە بە باشی دابین نەكراون، واتە وەرنەگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی و وەرنەگرتنی مۆڵەتی هاوردەكردن.
    هەروەها ووتیشی : لە نێو ڕێكارەكان ئاسانكارییە بۆ پڕۆسەی تۆماركردنی دەرمان بە پێكهێنانی زیاتر لە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكان، بەجۆرێك تۆماركردنی دۆسیەكەی دەرمان ئێستا (3) مانگی دەوێت، لەكاتێكدا تۆماركردن پێشتر زیاتر لە ساڵێكی دەویست، هەروەها ئاسانكاریكردنە بۆ پرۆسەی تۆماركردنەوەی دۆسیەكان بۆ دەرمانەكانی بەرهەم هێنراو و بەكارهێنراو بۆ ماوەی زیاتر لە (3) مانگی دەوێت، لە كاتێكدا پێشتر زیاتر لە ساڵێكی دەویست بۆ تۆماركردن، ئاسانكاری بۆ پڕۆسەی دووبارە تۆماركردنەوەی دۆسیەكان بۆ دەرمانی بەرهەم هێنراو و بەكارهێنراو بۆ زیاتر لە (5) ساڵ، هەروەها ئاسانكاری بۆ پرۆسەی گواستنەوەی تەكنەلۆژیا بۆ دەرمانی ئاڵۆز وەك دەرمانی نەخۆشیەكانی خوێن، دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە ، و دەرمانی نەخۆشی درێژخایەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رێكارەكان بریتین لە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری پیشەسازی دەرمان، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشانەی بەردەم كارگە نیشتمانییە هاوچەرخەكان بكەن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكان بگرنەبەر، هەروەها پێكهێنانی ئەنجوومەنی دەرمانسازی بە سەرۆكایەتی لەلایەن بریكاری تەكنیكی وەزارەتی تەندروستی، بۆ ئەوەی سەیری بابەتە پەیوەندیدارەكان بە وەزارەتی تەندروستی بكات و ڕێوشوێن گرتنەبەری رێوشوێنی  پێویست بۆ چارەسەركردنی.
    هۆشداریشیدا كە سەرۆك وەزیران بەشێوەیەكی شەخسی بەدواداچوون بۆ خۆجێیكردنی پیشەسازیی دەرمانسازی دەكات لەڕێگەی ئەو كۆبوونەوانەی لەگەڵ پسپۆڕان بەئامادەبوونی نوێنەرانی كەرتی تایبەت ئەنجامی دەدات و ئەو ڕاپۆرتانەی دەورەیی كە پێشكەشی دەكرێن.