سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای قاسم لە بابل دەكات

ناوخۆ
  • 23-11-2024, 19:03
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری پەیوەندار بە قەزای قاسم لەپارێزگای بابل كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا -كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێكی ئەمینداریەتی تایبەتی مەزارگەی ئیمام قاسم بن ئیمام موسا كازم كرد (سڵاوی خوای گەورە لە هەردووكیان) لە پارێزگای بابل بە سەرۆكایەتی سكرتێری تایبەتی مەزارگە حسێن سگەر.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سودانی كورتەیەك لە دیارترین پێداویستییەكانی ئەمینداریەتی تایبەتی مەزارگەی پیرۆز ئاگاداركرایەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەو سەردانیكارانەی كە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە دێنە سەردانیكردنی.
    سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد بەپێی بەیاننامەكە : كەپاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەست بە مەزارگەكە دابین بكات، هەروەها ئاڕاستەی جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پەیوەست بە قەزای قاسم لە پارێزگای بابل كرد  بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە ئامانجی دڵنیابوون لە تەواوكردنی خێرا و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی قەزاكە.