فەرماندەی گشتی ئاڕاستەی بەردەوامی ناردنی یارمەتییەكان بۆ خەڵكی غەززە و لوبنان دەكات

سیاسی
  • 23-11-2024, 18:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ئەمڕۆ شەممە، ڕێنمایی فەرماندەی گشتی محەمەد شیاع سودانی پشتڕاستكردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ناردنی هاوكاری بۆ گەلانی غەززە و لوبنان لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەی تایبەتمەند لە كۆكردنەوەی هاوكارییەكان و ناردنی هاوكارییەكان بەردەوامە لە كارەكانی، ئاماژەی بە گەیاندنی هەزاران تۆن هاوكاری بۆ ئەو دوو گەلە برایە كرد.
    لیوا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو لێژنەیەی كە لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە پێكهێنراوە، بەردەوامە لە كارەكانی لە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ خەڵكی غەززە و لوبنان و لە سەرەتای دەستدرێژی زایۆنیستەكانەوە لەسەر غەززە، لەوێ كارێكی پەرۆش كراوە بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ خەڵكی ئەوێ و هەزاران تۆن كەرەستەی فریاگوزاری و خۆراك و پێداویستی پزیشكی و هەروەها ملیۆنان لیتر سووتەمەنی بۆ خەڵكی گەمارۆدراو لە غەززە نێردراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها هەزاران تۆن هاوكاری بۆ گەلی لوبنان نێردراوە، كە بریتین لە فریاگوزاری، پزیشكی، و پێداویستی خۆراك، هەروەها لیژنەی كۆكردنەوەی پارە بەردەوامە لە كارەكانی بۆ كۆكردنەوەی ئەوەی هاوڵاتیانی عێراقی دەیبەخشن بە براكانیان لە غەززە و لوبنان، و بۆ ناردنی هاوكاری بۆ فریاگوزاری گەلانی فەلەستین و لوبنان، جەختی لەوە كردەوە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاڕاستەی كردین بەردەوام بین لە پێشكەشكردنی پشتیوانی مرۆیی بۆ ئەو دوو گەلە برایە، ڕەوانەكردنەكە بە هەماهەنگی نێوان مانگی سووری عێراق و هاوتا فەلەستینی و لوبنانییەكانی.