سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی سەركەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەكات

سیاسی
  • 23-11-2024, 16:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی پیرۆزبایی سەركەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی كرد.
    سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: بە شانازی و شەرەفێكی زۆرەوە، بە بۆنەی سەركەوتنی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی كە بەڕێوەچوو لە 20 و 21ی تشرینی دووەمی2024، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە و نوێنەری هەنگاوێكی ئایندەی زۆر گرنگە بەرەو بنیاتنانی داهاتوویەكی باشتری سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ عێراق و گەلەكەی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە بەشداربوون لە بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە: لەوانەش وەزارەتەكانی پلاندانان، پەروەردە، و تەندروستی، لەگەڵ پارێزگارەكان لە هەموو پارێزگارەكان، هەروەها بۆ پلاندانەران، ئامادەكاران، ژمێركاران، ئەندامانی گەڕۆك و تیمەكانی ڕێكخەرانی زانیاری، و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانمان، كە بێوێنە كاریان كرد بۆ ڕێكخستن و تەواوكردنی ئۆپەراسیۆنەكە بە شێوەیەكی كارا و هەروەها سوپاسی خانەوادەكانی عێراقی كرد لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق كە كێ ڕۆحی نیشتمانپەروەری عێراقی و هاوكاری ڕاستەوخۆی لەگەڵ تیمە گەڕۆكەكان نیشان دا بۆ پێدانی زانیاری دروست سەبارەت بە پێداویستیەكانی سەرژمێری گشتی.
    هەروەها ووتیشی: هەمووتان سەلماندووتان كە هاوكاری و كردەوەی هاوبەش ڕێگایەكە بۆ كێشانی نەخشەڕێگایەكی ڕوون بۆ ئەم عێراقە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەم سەرژمێرییە تەنها ئامارێكی ژمارەیی نییە، پایەیەكی جەوهەرییە بۆ پلاندانانی دروست بۆ ئێمەی  عێراقی لە ئێستا و داهاتوو، بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، و بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك لەسەر بنەمای دادپەروەری كۆمەڵایەتی و دابینكردنی پێداویستییەكانی هەموو عێراقییەكان.