سەرۆك وەزیران: قوتابخانە نوێیەكان كێشەی سێ شەفت و قەرەباڵغی لە هۆڵەكانی خوێندن چارەسەر دەكەن

سیاسی
  • اليوم, 13:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە پڕۆژەی قوتابخانە نوێیەكان كێشەی سێ شەفت و قەرەباڵغی لە هۆڵەكانی خوێندن چارەسەر دەكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی بازنەیەكی تەلەفزیۆنییەوە، (790) قوتابخانەی نمونەیی لە سەرتاسەری پارێزگاكان كردەوە، كە لە ڕێگەی ڕێكەوتنی چوارچێوەی چینی لە (1000) ) قوتابخانە، بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران  پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتەی كرد و هەموو ئەو هەوڵانەی لەم پڕۆژەیەدا خراونەتەڕوو، بەتایبەتی هەوڵی ئەندازیاری لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز نرخاندووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێككەوتنی عێراقی-چینیی  یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی كە حكومەتەكان كاریان لەسەر كردووە و كە بە دیزاینی مۆدێرن و تایبەت جێبەجێ كرا، و بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغی و سێ شەفت، و هیوادارە ئەو (210) قوتابخانەیەی كە لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا ماونەتەوە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو بكرێن.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە حكومەت پڕۆژەی هەزار قوتابخانەی وەرگرتووە، و ڕێژەی تەواوكردنی خوێندن لە دەوروبەری 18% بووە و لەنێو ئەولەویەتەكانیدا بۆ كەرتی پەروەردە دانرا، و وویستی دەكرد بەپێی تایبەتمەندییە جیاوازەكان و لە چوارچێوەی دابەشكردنێكی جوگرافیای دروستدا جێبەجێی بكات.
     جەختیشی كردەوە : حكومەت بەرەو پێشەوە دەڕوات بۆ تەواوكردنی سەرجەم پڕۆژەكانی ژێرخانی قوتابخانەكان، لەوانەش پڕۆژەی ژمارە (1)ی وەزارەتی پەروەردە.
    سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند بەگوێرەی بەیاننامەكە : ئیمزاكردنی گرێبەستی نزیك لە چوارچێوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بۆ دروستكردنی (400) قوتابخانە لە بەغدا و پارێزگاكان، بۆ ئەوەی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ بكرێن و بە درێژایی ماوەی گرێبەست لەگەڵیدا بپارێزرێن، چونكە ئەم شێوازە چارەسەری كەمیی گەورەی قوتابخانە دەكات كە لە 8 هەزار قوتابخانە زیاترە، ئاماژەدان بە هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پەرەپێدانی ستافی پەروەردەیی، لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی حكومیدا كە ئامانج لێی باشتركردنی واقیعی پەروەردەیە.