عەبادی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە پێویستی بە یەكڕیزی و بێلایەنی بڕیاردانی نیشتمانی هەیە

سیاسی
  • 23-11-2024, 11:05
  • +A -A

    دهۆك - INA-  ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ،حەیدەر عەبادی، جەختی لەوە كردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە پێویستی بە یەكڕیزی و بێلایەنی بڕیاری نیشتمانی هەیە.
    عەبادی لە وتارەكەیدا لە میانی چالاكییەكانی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024)، كە لەلایەن زانكۆی ئەمریكییەوە لە دهۆك بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و  وتی : عێراق لە دوای 2003 سەركەوتوو بوو لە دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراسی كە بەرگەی تەحەددیاتەكان بگرێت، و دەبێت بەسەر شكستەكاندا زاڵ بین بۆ سەركەوتنی داهاتوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق بەشێكە لە گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەكەش بە ساتێكی دڵەڕاوكێ و هەڵچوون و ناكۆكدا دەژی و هەر مامەڵەیەكی بەپەلەش دەبێتە هەڵە لە دامەزراندنی و ئیدارەی وڵاتاندا، ئاماژەی بەوەدا كە  دەبێت بە شێوەیەكی عەقڵانی مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكاری و سیناریۆكانی داهاتوودا بكەین.
    جەختیشی لەوە كردەوە:  كە پێویستی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم تەحەددایانە بە شێوەیەكی ستراتیژی لەسەر ئاستی نیشتمانی، و دەبێت پابەند بین بە یەكگرتوویی و بێلایەنی بڕیاری نیشتمانی.