عێراق سەبارەت بە هەڕەشەكانی قەوارەی زایۆنیستی پەیامی هاوشێوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەنێرێت

سیاسی
  • 23-11-2024, 10:38
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    وەزارەتی دەرەوە لەبەرامبەر هەڕەشەكانس كیانی زایۆنیستیی بۆ هێرشكردنە سەر عێراق،نامەی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش،سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان،كۆمكاری عەرەبی ورێكخراوی هاریكاری ئیسلامی نارد.
    وەزارەتەكە لە پەیامەكانیدا كە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە كە كۆپییەكی گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردووەتەوە، كە عێراق پایەی سەقامگیرییە لە دەوروبەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكەیدا، و لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدایە كەزۆرترین پابەندە بە بنەماكانی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان.
     پەیامەكانی عێراق ئاماژەیان بەوە كردووە كە پەیامی قەوارەی زایۆنیستی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، بەشێكە لە سیاسەتێكی سیستماتیكی بۆ دروستكردنی تۆمەت و بیانوو بە ئامانجی فراوانكردنی ململانێی ناوچەكە.
    وەزارەتەكە جەختی لەوە كردەوە كە  پەنابردنی عێراق بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لە پەرۆشیی ئەو ئەنجومەنە بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و بە پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیستەكان لە كەرتی غەززە و لوبنان دەردەچێت، و پابەندكردنی قەوارەی زایۆنیستی بە ڕاگرتنی توندوتیژییە بەردەوامەكانی ناوچەكە و ڕاگرتنی دەركردنی هەڕەشە.
    وەزارەتەكە ڕوونیشیكردەوە كە عێراق حەزی لە خۆگرتن بوو سەبارەت بە بەكارهێنانی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتێكی دراوسێ، جەختیشیكردەوە گرنگی دەستێوەردانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕەفتارە شەڕانگێزانە، كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان پێكدەهێنن.
    هەروەها لە پەیامەكاندا جەخت لەوە كراوەتەوە كە عێراق داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی ئیسرائیل لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، كە یارمەتیدەرە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا"..
    هەروەها ووتیشی : عێراق داوای كردووە ئەو نامەیە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی ئەندام و وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی بخرێتە لای ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان.