بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی حهشدی شهعبی دەستبەسەرداگرتنی مووشەک و پشتێنەی تەقەمەنی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوکی ڕاگەیاند.
دەستهی حهشید شهعبی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "هێزێک لە لیوای 61ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، توانیویەتی دەست بەسەر مووشەک و پشتێنە تەقینەوەکانی سەر بە داعشی تیرۆریستی لهباشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوکدا بگرێت.
ههروهها وتی" ئەمە لەکاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەلایەن هێزەکەوە بوو لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست لە نزیک گوندی ئاریشەی سەر بە قەزای حەویجە، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک موشەکی لانچەر و کاتیۆشا دۆزرایەوە، جگە لە پشتێنە تەقەمەنیەکانی سەر بەپاشماوەی داعشی تیرۆریستی.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئامێر و مووشەکانە لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیان و بەردەوامی ئاسایشی ناوچەکە.