نووسینگەی سه‌ید سیستانی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی پاکستان دەکات

سیاسی
  • 22-11-2024, 21:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، نووسینگەی مه‌رجعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی، هێرشە تیرۆریستییەکەی پاکستانی شەرمەزار کرد.
    بەیاننامەیەک لە نوسینگەی سه‌ید سیستانی کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە- تێیدا هاتووە" جارێکی دیکە تیرۆریستە توندڕەوەکان تاوانێکی قێزەونیان ئەنجامدا، لەکاتێکدا هێرشێکی چەکدارییان کردە سەر ئەو ڕێبوارانەی کە لە باراوچنارەوە بەرەو پێشاوه‌ر لە ڕێگادا بوون، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە باوەڕدارانی بێتاوان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیکە.
    لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین، و داخباری وهاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە خەمگینه‌كان دەردەبڕین، هەروەها لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبر و دڵنەوایی به‌هەموو لایەک بدات، وپێگه‌یه‌كی به‌رز به‌شه‌هیده‌كان بدات و زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان ده‌خوازین.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە حه‌وزه‌ی نەجەفی پیرۆز و مه‌رجعی باڵای شیعەکان ئیدانەی ئەم تاوانە قێزەونە دەکەن کە یەکڕیزی موسڵمانان دەکاتە ئامانج و داوا لەحکومەتی پاکستان دەکه‌ن ڕێوشوێنی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی بێ بەرگری لە سته‌م و تاوانەکانی گروپە تیرۆریستییەکان، و ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرێته‌بەر، و ڕێگەنه‌ده‌ن باوەڕداران وخەڵکی بێتاوان لەلایەن گروپە توندڕەو و تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ ڕووبەڕووی هێرشی توندوتیژ و دڕندانە ببنەوە."
    لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "داوای بەردەوامی شکۆمەندی و مه‌ردایه‌تی لە خودای گەورە دەکەین بۆ گەلی بەڕێزی پاکستان.