به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکرد، تا ناوەڕاستی هەفتە ئەنجامی سەرژمێری سەرەتایی ڕادەگەیەنرێت، هاوکات ئاماژە بەوەدا کە قۆناغێکی نوێ هەیە، وردتره و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری زۆری پێناچێت، و لە ناوەڕاستی هەفتەدا ڕاده‌گه‌ینرێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەک، و دانیشتوانی شار و گوندێك له‌گه‌ڵ چینی ته‌مه‌نه‌كان هه‌موو ڕابگه‌ینرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجامە وردەکان پێویستی بە ماوەیەک هەیە، بەو پێیەی بڕێکی زۆر داتا و تایبەتمەندی هەیە، لەوانە کۆمەڵایەتی، تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، خزمەتگوزاری، و کار و ئەمانەش پێویستی بە نزیکەی دوو مانگ یان کەمێک زیاترە بۆ ئەوەی ڕابگەیەنرێن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" سەرژمێرییەکە لە قۆناغی یەکەمی ژماردنی خانووه‌كان و ژماركردنیان تەواو دەبێت، وقۆناغی دووەمیش کە لە 20/21ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ تەواو دەبێت. هێشتا قۆناغی سێیەمی ماوه كه‌بژمێره‌كان سه‌ردانی خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن وپرسیار سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی نیشته‌جێبوون وفێركردن وپه‌ره‌وه‌رده و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریه‌كان لێ ده‌كه‌ن.