بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندهلاوی، جهختی کردەوە کە بڕیارە بوێرانەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری لەکارلادراوەکەی، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای سەرکەوتن بۆ بەهاکانی دادپەروەری و مرۆڤایەتی و ئاشتی.
مەندهلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ئەو بڕیارە بوێرانەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری لەکارلادراوەکەی دەرچووە، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای سەرکەوتنی بەهاکانی دادپەروەری و مرۆڤایەتی و ئاشتی و پێگە و شکۆمەندی دامەزراوە نێودەوڵەتییە گەورەکان دەگەڕێنێتەوە و متمانەی گهلان پێیان زیاتر دەکاتەوە.
ههروهها وتی" ئێمە دەستخۆشی لەم بڕیارە دادپەروەرە دەکەین کە پێشتر لە بەشدارییە جۆراوجۆرەکانمان لە کۆڕ و سمینار و کۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا داوای لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داگیرکەری زایۆنیستیمان کردووە.
ههروهها ڕاگهیاند" داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بە شێوەیەکی کاریگەر و بەپەلە هاوکاری بکەن بۆ جێبەجێکردنی و پابەندبوون بهم بڕیاره، داواش دەکەین کار بۆ گەمارۆدانی قەوارەکە بکەن و لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گۆشەگیری بکەن بۆ ئەوەی ناچاری بکەن دەستدرێژیەکانی بۆ سەر گەلانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕابگرێت.