بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
ئەمڕۆ هەینی، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، عەلی ڕەزووقی ئەللامی، پشتڕاستی کردەوە کە دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدا- مووسڵ ڕێژەی تەواوکردنی کارەکانی نزیكه.
ئەللامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کارکردن لە دەروازەی بەغدا- موسڵ و ڕێگای تاجی- موسڵ بەردەوامە، ڕوونیشیکردەوە كهرێگاکە یەکێکە لە ڕێگا ستراتیژییەکان و یەکێکە لە ناونیشانەکانی شاری بەغداد.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ڕێگاکە بەشێوەیەکی سەردەمیانە دیزاین کراوە کە تەقلیدی ڕێگا نێودەوڵەتییەکان دەکات، ئەمەش ڕێگاکانمان دەگەیەنێتە ئاستی ڕێگاوبانەکانی جیهان.
ههروهها وتی" دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدا- موسڵ لهڕوویی كاركردنهوه بهڕێژهیهكی باش كراوه، وحکومەت خوازیاره پڕۆژەکان بە خێرایی تهواو بكات".
جەختیشی لەوە کردەوە كهبەشێکی گەورەی پڕۆژەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەکرێتەوە.