بهغدا-INA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، جهختی کردەوە کە هەڕەشەی ئاشکرا لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە بۆ سەر عێراق هەیە، هاوکات ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراق شەڕی ناوێت و سیاسەتی داكۆكی لهسهر دوورخستنهوه لهوڵات دهكات.
حسێن لە وتارەکەیدا لە میانی چالاکییەکانی کۆڕبەندی پێنجەمین ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024)، کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکییەوە لە شاری دهۆک سازكراوه و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" ناوچەکە لە ژێر ئاگردایە و عێراق بەشێکە لە ناوچەکە و ئێمە نیگەرانین لە دۆخەکە وهەڕەشەی ئاشكرا لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە هەیە.
حوسێن هێمای بۆ ئەوە کرد کەحکومەت هەنگاوی ناوخۆیی و دەرەکی سەبارەت بە هەڕەشەکانی قەوارەی زایۆنیستی ناوە، وروونیكردهوه کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران هێزە چەکدارەکانی ئاڕاستە کردووه بۆ ئهوهی ڕێوشوێن دژ بەو کەسانەی بگرنهبهر کەخاکی عێراق بۆ هێرش كردن بهكار دههێنن.
جەختیشی لەوە کردەوە کەحکومەتی عێراق شەڕی ناوێت و سیاسەتی داكۆكی لهسهر دوورخستنهوهی لە وڵات دهكاتهوه، ئاماژەی بەوەشکرد كهحکومەتی عێراق بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ زۆرێک لە پایتەختە کاریگەرەکانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی ههر هێرشێك بۆ سەر عێراق.