بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستهی کەشناسی پێشنبینیهكانی خۆی ڕاگەیاند کە گێژاوێكی ئاسمانی دەبێتە هۆی باران بارین و شەپۆلی تۆز و خۆڵ ولە یەکشەممەوە دەستپێدەکات.
لهبەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوە، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" وڵات كاریگهر دهبێت بەهاتنی گێژاوێكی نزمی ههرو كهلە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە دێتهوه، هەروەها کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا نیمچە هەور دەبێت وههندێك كات ئاسمان ساماڵ دهبێت، و پێشبینیش دەکرێت لەکاتی ئێواره و شەودا هەورەکان زیاد ببن و ئهگهری بارانبارین ههیه.
ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی پاشنیوەڕۆ و ئێوارەی یەکشەممەدا بای باشووری ڕۆژهەڵات چالاک بێت و ئەو ناوچانەی زۆرترین کاریگەری بایان لەسەرە نەینەوا و ئەنبارن، خێرایی با دەگاتە نێوان 50-60 کم لە کاتژمێرێکدا، ئاماژەی بەوەشکرد بەغدای پایتەخت و شارەکانی ناوەڕاستی وڵات، خێرایی با دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، و لە کاتژمێرەکانی شەودا لە 45 کم لە کاتژمێرێکدا زیاتر دەبێت.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە چالاکی با ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی چڕ و تۆز و خۆڵ لە نەینەوا و باشووری ڕۆژئاوای وڵات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە مهودای بینین بۆ کەمتر لە 1 کم بێت. ههروهها بەغدا و شارەکانی ناوەڕاستیش کاریگەر دەبن وبینینی مهودا لە نێوان 4-6 کم دهبێت.