وه‌زاره‌تی کۆچبەری: مانگی داهاتوو ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی

ناوخۆ
  • 22-11-2024, 16:31
  • +A -A

    به‌غدا-INA - محمد تالبی
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران هەنگاوەکانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ئاشکرا کرد، هاوکات وادەی دەستپێکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچبەری دیاریکرد.
    کەریم ئەلنووری، یاریدەدەری وەزیری کۆچبەران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" وەزارەت چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی، لەوانە لە ئێستادا پەرەپێدانی ڕەشنووسی یاسایەک بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجومەنی دەوڵەت ووەزارەتی دەرەوە و نوسینگەی سەرۆک وەزیران و هەندێک ڕێکخراو بۆ هاوکاربوون لە دەرکردنی یاسایەک بۆ سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی، ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەت کار بۆ تەواوکردنی ئەم یاسایە دەکات و ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بەمەبەستی دەنگدان لەسەری، و پاشان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.
    ڕوونیشی کردەوە ئەم یاسایە لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەنگاو و میکانیزم و ئەرکەکانی هەر لایەنێک دیاری دەکات، هەروەها ئەو سزایانەی کە دەوڵەت دەیگرێتەبەر لە ئەگەری ئەوەی هەندێک کەس كاری گواستنه‌وه‌ی بە قاچاخی کۆچبەران بكه‌ن.
    هه‌روه‌ها وتی" بە سەرۆکایەتی وەزیری کۆچ و كۆچبه‌ران و نزیکەی 68 ئەندام، لەنێویاندا ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بەرپرسیار لەم بابەتە، لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی پێکهێنرا، ولیژنەکە  چوارەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەبردووە، و چەند هەنگاوێکی ناوە، لەوانە پرۆگرامی هۆشیاری و چاکسازی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتەکان و تراکتەکان لە گەراج و تابلۆکان لە شارەوانی بەغدا و پاڕێزگه‌کان بڵاودەکرێنەوە.
    نووری وتی" وەزارەتی خوێندنی باڵا کتێبێکی بەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بڵاوکردەوە کە 40 دەزگای حکومی و دامەزراوەی زانکۆی تێدابوو، گروپێکی تایبەتی بۆ ئەم هەڵمەتە دروستکراوه‌، کە هەڵگری دروشمی (کەرامەتی خۆت لە وڵاتەکەتدایه‌ نەک کۆچی نایاسایی )، ئاماژەی بەوەشکرد" رێکارەکان هەن کە وەزارەتی کۆچبەران کاری لەسەر دەکات بەپێی ئەو پلانەی ئەنجومەنی وەزیران كه‌پەسەندی کردووە، کە پلانی نیشتمانییە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ولەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەره‌وه‌ بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و هەنگاوەکان نراوه‌، وە وەزارەتی دەرەوە و دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردران بۆ ئەوەی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ئاماری ئەو عێراقیانەی کە تووشی کۆچی نایاسایی بوون پێشکەش بە وەزارەتی كۆچبه‌ران بکەن.
    ئه‌وه‌شی ڕایگەیاند کە تیمی لاوەکی لە هەموو لایه‌ك پێکهێنراون کە کار لەسەر میحوەرەکانی نەهێشتنی بێکاری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانە دەکەن کە هانی كاری قاچاخچێتی دەدەن، ئاماژەی بە سەردانی مەیدانی بۆ زانکۆکان و نزیکەی ٢٠٠ وۆرک شۆپ لە سەرجەم وەزارەتەکاندا، لەنێویاندا پاڕێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتییەکان.
    دووپاتیشی کردەوە كه‌لیژنەکە ڕاپۆرت دەداتە ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها سەرۆکی حکومەت ئەو کەسەیە کە سەرپەرشتی ئەم لیژنەیە دەکات، لە مانگی 12یشدا کۆنفرانسێکی تایبەت ساز ده‌كرێت بۆ خستنەڕووی ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەکە له‌ ساڵی 2024،  بە ئاماژەدان بەوەی کە ماڵی حیکمە نزیکەی ٢٤ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و نیشتمانی ئەنجامداوە کە لە کۆتایی مانگدا له‌کۆنفرانسی نیشتمانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێن وکەسایەتییەکانی دەرەوەی وڵات بەشدارده‌به‌ن لەم کۆنفرانسەدا، کە لەلایەن ماڵی حیکمەوە سپۆنسەر کراوه‌ لە ژێر ناوی "نا بۆ کۆچی نایاسایی و هەموو ئەم ڕێوشوێنانەمان لەم ساڵەدا ئه‌نجامان داوه‌.”