بهغدا-INA- ئەمنا ئەلسەلامی
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پلاندانان ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ خێزانه ڕهوهندهكان لە پێنج پارێزگا پشتڕاستکردەوە.
جێگری سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەت، مەکی غازی ئەلمحەممەدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “وەزارەت چەند ڕێکارێکی پێشوەختەی گرتووەتەبەر سەبارەت بە خێزانه ڕهوهندهكان، لەوانە جێبەجێکردنی پرۆسهی ژماردنیان و ژمارە لهسهردانان، وسەرژمێری بۆ ئەم چینه له پێنج پارێزگا ئهنجامداوه کە بریتین لە نەجەفی پیرۆز، موسەننا، نەینەوا، ئەنبار و زیقار.
ئاماژەی بەوەشکرد پرۆسەی ژماردنی خێزانه ڕهوهندهكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان بە ناردنی توێژەر و ئامادەکردنی تایەی تایبەت بۆ جوڵە لە ناوچە بیابانییەکان ئەنجامدراوە، وژمێریارەکان زانیاری تەواویان لەسەر ئهو خێزانه ڕهوهندهكانه تۆمارکردووە.