عەبادی: عێراق ئەو توانایانەی هەیە ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا

سیاسی
  • 22-11-2024, 14:50
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    ئەمڕۆ هەینی، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی سەرکەوتن دووپاتی کردەوە کە عێراق ئەو توانایانەی هەیە کە وای لێدەکات بتوانێت ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا.
    عەبادی، لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕاگه‌یاندووه‌" بەشداریمان لە کۆنفرانسی دەستپێشخەری عێراقی 2024 کرد، کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی کاروباری نێودەوڵەتی (چاتام هاوس) ڕێکخرابوو، کە لە میانیدا چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیی ڕێکخرابوو میحوەرەکانی پەیوەندیدار بە داهاتووی عێراق و ڕۆڵی لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران.
    عەبادی لە میانی وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ خاوەنی ئەو توانایانەیە کە وای لێدەکات بتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت، و جەختیشی لەوە کردەوە" نابێت تەنها لە ڕوانگەی گرژیی ئێران و ئەمریکاوە تەماشای عێراق بکرێت، بەتایبەتی لەو کاتەوە وڵاتەکەمان باجێکی قورس دەدات کە گۆڕەپانێکە بۆ ململانێی دەسەڵات و یەکلاکردنەوەی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان”.
     ڕوونیشی کردەوە کە چارەنووسی عێراق ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا و هەڵبژاردنی نیشتمانی کە چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
    عەبادی ڕایگەیاندووە کە مامەڵەکردن لەگەڵ عێراق وەک وڵاتێکی پەراوێزخراو هەڵەیەکی ستراتیژییە و بەستنەوەی چارەنووسی لە ڕووی ستراکتورییەوە بە فایلە دڕکاوییە ناوچەییەکانه‌وه‌، وەک مەلەفی ئێرانی یان ململانێی فەلەستین و زایۆنیستی، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ گوناهێکی سیاسییە وئێمە قبووڵی ناکەین. 
    عەبادی ڕایگەیاند: جەختمان لەسەر گرنگی قەتیسکردنی چەک لە ده‌ستی دەوڵەتدا نوێکردەوە، هەروەها کارکردن بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی ڕوون بۆ پاراستن و بەهێزکردنی مۆدێلی دەوڵەتی مەدەنی نیشتمانی عێراق، کە دەبێت پارێزبەندی لە خۆ لەناوبردن ودەستێوەردانی دەرەکی بكات، بۆ ئەوەی بتوانین دامەزراوەی بەهێزی دەوڵەت دامەزرێنین کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەکانیان هەبێت.