قاهیرە - INA - ڕەشا محمد
ئەمڕۆ هەینی، کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی خۆی بۆ داواکاریی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێک سهبارهت بهڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی قەوارەی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، باڵیۆز حسام زەکی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمینداریەتی گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی داواکارییەکی فەرمی لە عێراقەوە پێگەیشت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی لە زووترین کاتدا بۆ تاوتوێکردنی یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی سهبارهت بهپرۆپاگندهكانی داگیركهری زایۆنستی كههێرشهكان بۆ سهری بهڕێگای خاكی عێراقهوه لهئهیلولی ڕابردوو زیادبووه كهبە ئامانجی ڕاکێشانی ناوچەکەیه بۆ ناو شەڕێکی فراوانتر.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمینداریەتی گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی یاداشتەکەی عێراقی پێگەیشت، و بۆ ڕاوێژکردن لهگهڵ وڵاتانی ئەندامی عەرەبی بڵاوکرایەوە سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی پێشنیارکراوی، وچەند وڵاتێک پاڵپشتی ئەو داواکارییەیان کردووە، بەو پێیەش ئەو وادەیە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی ڕاوێژکارییەکانی نێوان ئەمینداریەتی گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی و سەرۆکی ئێستای کۆمکاری عەرەبی کە یەمەنە دیار بكرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لە یاداشتنامەی عێراقیدا کە پێشکەشی ئەمینداریەتی گشتی کراوه و بەسەر وڵاتانی ئەندامدا دابەشکرا، باس لەوە کرابوو کە هەڕەشەکانی قەوارەی زایۆنی لەو نامەیەدا هاتووە کە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش کراوە، کە لە ڕێگەیەوە هەوڵ دەدات شەڕانگێزی ئێستای خۆی فراوانتر بکات لە ناوچەکەدا بۆ ئەوەی عێراقیش بگرێتەوە.