ههولێرـINA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ هەینی، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران، پشتڕاستی کردەوە کە نەخشەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023 گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
مەشهەدانی لە وتارەکەیدا لە میانی چالاکییەکانی کۆڕبەندی پێنجەمین ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024) کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە دهۆك سازدهكرێت و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" ململانێکان پێش و دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کاریگەرییان لەسەر هەمووان هەبوو، هەروەها ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق وههرێم بوونهتهوه لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بە تەواوی گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە لەوەی پێشتر هەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە نەخشەی قەیرانەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووه.
ههروهها وتی" دەتوانرێت تهحهدییهكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوهی شکستی سیستەمی نێودەوڵەتی جیهانیدا کورت بکرێتەوە".