بارزانی: پەیوەندی نێوان هه‌ردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم باشە و ئیرادەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

سیاسی
  • 22-11-2024, 14:27
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA- ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ هەینی، مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە پەیوەندی نێوان هه‌ردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم باشە، وئیرادەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
    بارزانی لە وتارەکەیدا لە میانی کۆڕبەندی پێنجەمین ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024) کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک سازكرایه‌ و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم باشه‌، وئەگەر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە لە نێوان هەردوولادا هەبێت، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن، و دەبێت پێكه‌وه‌ کاربکەین بۆ ئەوەی عێراق لە شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە دوور بخەینەوە.