هه‌ولێر-INAـ ئیڤان ناسر
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌پاڕێزگای دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می ئاشتی و ئارامی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌به‌شداریه‌كی زۆر ڕه‌سمی ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می ئاشتی وئارامی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین (میپس 2024) كهزانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك ساز ده‌كات به‌به‌شداری سه‌رۆك كۆمار و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌بۆ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی" 123 ئه‌كادیمی له40 وڵاتی جیهان كهبهڕێژهی 75% بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری ده‌كه‌ن له‌م كۆڕبه‌نده به‌شدارن.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كهكۆڕبهند چه‌ندین سمینار و وۆركشۆپی تایبه‌ت به‌ڕه‌وشی گشتی له‌جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌باره‌ی دروستكردنی پردی هاوبه‌ندی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌كان و رۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌خۆ ده‌گرێت.