لیوا ڕەسووڵ: لە ماوەی دوو ڕۆژی سەرژمێریدا هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی تۆمار نەكراوە

ئەمنی
  • أمس, 22:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە لە ماوەی دوو ڕۆژی سەرژمێریەكەدا هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی تۆمار نەكراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆتاییهێنان بە قەدەغەی هاتووچۆ یان درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ پەیوەستە بە خەمڵاندنی لیژنەی باڵای ئەمنی.
    لیوا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیاری كۆتاییهێنان بە قەدەغەكردنی سەرژمێری دانیشتوان یان درێژكردنەوەی پەیوەستە بە خەمڵاندنەكانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری و وەزارەتی پلاندانان.
    ووتیشی : لەماوەی دوو ڕۆژی سەرژمێرییەكەدا هیچ سەرپێچییەك نەبووە، هاوكارییەكی زۆری هاووڵاتییان لەگەڵ تیمەكانی سەرژمێری گەڕۆك و هەروەها خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانیش هەیە، هەروەها تێبینیمان كرد پەلەكردن لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ پێشكەشكردنی داتاكانیان.
    هەروەها ووتیشی : قەدەغەی هاتووچۆ هاوكار بوو بۆ دەستەبەركردنی ڕەوتی ڕێكوپێكی پڕۆسەی سەرژمێری بە پابەندبوونێكی زۆر لەلایەن هاوڵاتیانەوە، باقی ڕێكارەكانی سەرژمێریش بەپێی وەزارەتی پلاندانان تا دەیەمی كانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.