پلاندانان: تیمەكانی سەرژمێری سەردانی هەموو ئەو ماڵانە دەكەن كە لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا دەستیان پێ نەگەیشتووە

ناوخۆ
  • 21-11-2024, 21:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی پلاندانان دووپاتی كردەوە، تیمەكانی سەرژمێری سەردانی سەرجەم ئەو خێزانانە دەكەن كە لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا نەگەیشتوونەتە دەستیان و ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی زۆری چڕی دانیشتوان لە بەغدای پایتەخت، ئەمەی بۆ ماوەیەك دواخست.
    عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژماردەرەكان لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە و یەك بە یەك سەردانی ماڵەكانیان كردووە لە ژێر ڕۆشنایی قەدەغەی هاتووچۆ كە فەزای ئازادی و هاتووچۆی بە ژماردەرەكان بەخشیوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كاردانەوەی هاوڵاتیان زۆر بوو، چ بە هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بێت یان پابەندبوون بە قەدەغەی هاتووچۆ، ئاماژەی بەوەشكرد گەورەترین تەحەدا تەواوكردنی سەردانەكان بوو بۆ سەرجەم ماڵەكان، بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت، بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانەكەیەوە.
    هەروەها ووتیشی : تیمەكانی سەرژمێری سەردانی هەموو ئەو خێزانانە دەكەن كە لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا نەگەیشتوونەتە دەستیان، دواكەوتنەكەش بەهۆی چڕی دانیشتوانەوە ڕوویداوە، بەتایبەتی لە بەغدا، ئەم دواكەوتنە بەو مانایە نییە كە ئەو خێزانانە لەدوای خۆیان بمێننەوە، بەڵكو زیاترە و بە زووترین كات سەردانیان دەكرێت، و ڕەنگە كارەكە بۆ ماوەی كاتژمێری زیاتر درێژ بكرێتەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی تەواو بكرێت.