لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری: بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ پەیوەستە بە خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانان

ئەمنی
  • أمس, 20:53
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون پشتڕاستی كردەوە كە بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ پەیوەستە بە خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانانەوە.
    وتەبێژی لیژنەكە عەمید میقداد میری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە :  تا ئێستا بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ یان نەدانی قەدەغەی هاتوچۆ سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری نەدراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارەكە لەم بابەتەدا پەیوەستە بە خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانان، ئاماژەی بەوەشكرد،لەدوای كاتژمێر دەی شەو دوای بە بڕیاری كۆتایی هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە.