پێشوازی سیاسی عێراقی لە دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن لە دژی نەتانیاهۆ لەلایەن دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 21-11-2024, 20:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی پێنجشەممە سەركردە سیاسییەكان و هێزە سیاسییەكان پێشوازییان لە دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی دژی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگرییەكەی یۆاڤ گالانت كرد.
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمە سەید عەمار حەكیم لە بەیاننامەیەكدا-كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە:  دەركردنی دوو فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان لە لاهای دژی سەرۆك وەزیران لە قەوارەی زایۆنیستی و وەزیری جەنگی پێشووی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی دژی مرۆڤایەتی و بەكارهێنانی برسێتی وەك چەك ئەوە نوێنەرایەتی جێبەجێكردنی مافەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ملیۆنان مرۆڤی ئازاد دەكات لە سەرانسەری جیهاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كاتێكدا پێشوازی لەم بڕیارە دەكەین، داوا دەكەین كە ئەو بڕیارە بەبڕیاری دیكە تە واو بكرێت كەدەبێتە هۆی كۆتاییهێنان بە شەڕی سەپێنراو بەسەر غەززە و لوبنان و بە رپرسیاركردنی قەوارەی ئیسرائیلی لە لێكەوتە یاسایی و ماددی و ئەخلاقییەكانی، و ناچاركردنی بە دانپێدانانەوە بۆ تاوانەكانی كە پێشێلكردنی ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی بوون.