بەدواداچوون - INA
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پشتڕاستی كردەوە كە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی لە سەرانسەری جیهاندا ڕاوەدوونراوە، دوای فەرمانی دەستگیركردن كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگری لەكارلادراوەكەی یۆئاڤ گالانت دەركرد.