بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی عێراق پێشوازی لە دەرکردنی دوو فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی لەدژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی قەوارەی زایۆنی و یۆئاڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگرییەکەی کرد.
بەغدا –INA
ئهمڕۆ پینجشهممه باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەت ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " حکومەتی عێراق هەڵوێستی بوێرانە و دادپەروەرانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنێت، بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی سەرۆک وەزیرانی قەوارەی زایۆنی و وەزیری بەرگری پێشووی، لەسەر بنەمای تۆمەتبارکردنیان بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دژ بە گەلی فەڵەستین و لوبنان".
ههر بهگوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "ئەم بڕیارە مێژووییە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە هەرچەندە زوڵم و ستەم بەردەوام بێت و هەوڵی بەردەوامی بدات دادپەروەری و ڕاستی بەرامبەری دەوەستنەوە و ناهێڵن بەسەر جیهاندا بڵاوبێتەوە" ههروهها ئهوهیش هاتووه كه" بڕیارەکە وەک تۆڵەیەکە بۆ خوێنی ئەو شەهیده و بێتاوانانەی کە لە شەڕی تاوانکارانەی قەوارەی زایۆنی بوونە قوربان، و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە دژی غەززە و لوبنان بەڕێوەی دەبات".
له راگهیندراوهكهدا "دەستخۆشی لەم هەنگاوە گەورەیە دەکەین لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا، داواکانمان بۆ ڕاگرتنی جەنگ نوێ دەکەینەوە و داوا لە هەموو وڵاتانی ئازاد دەکەین ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن، و ئەو کەسانە ڕادەست بکەن کە لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەکانەوە داواکراون بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن لە ئەنجامدانی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی کە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامیانداوە".