حكومەتی عێراق داواكارییەك پێشكەشی كۆمكاری عەرەبی دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی زایۆنی

سیاسی
  • 21-11-2024, 17:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە حكومەتی عێراق داواكارییەكی پێشكەش كرد بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی قەوارەی زایۆنیستی.
    پەیامنێری INA لە قاهیرە ڕایگەیاند : شاندی هەمیشەیی كۆماری عێراق بۆ كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی داوایەكی حكومەتی عێراقی پێشكەش كرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلەی ئەنجومەنی كۆمكاری لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی وڵاتانی ئەندامی كۆمكاری عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی قەوارەی زایۆنیستی.
    هەروەها ووتیشی: هەڕەشەكان بە پێی ئەو داواكارییە، لەو نامەیەدا هاتووە كە قەوارەی زایۆنیستی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە، كە لە ڕێگەیەوە هەوڵی پەرەپێدانی پراكتیزە شەڕانگێزییەكانی خۆی لە ناوچەكە و لە نێویاندا عێراق دەدات.