موحسین مەندەلاوی : سەرقاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە عێراق ئاماژەن بەسەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ وڵاتان

سیاسی
  • 21-11-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،ڕایگەیاند : کە سەرقاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە عێراق دوای کاریگەریی هەوڵە دیپلۆماسییە کاریگەرەکان دێت لە کۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە سکاڵای رژێمی زایۆنی لە دژی عێراق ،نیازەکانی ئەو ڕژێمە دەردەخات لە بە ئامانجگرتنی خوێن و لەناوچوون لە ناوچەکەدا.
    "مەندەلاوی " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەو سکاڵایەی کە قەوارەی تیرۆریستی زایۆنی لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی عێراق  پێشکەشی کردوە، لەئەنجامی  هەوڵە دیپلۆماسی و میدیایی یەکانی  بەغدایە،لەسەر هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی رژێمی زایۆنی.
    لەبەیاننامەکەی مەندەلاویدا هاتووە: ڕژێمی درەندەی زایۆنی  ڕێز لە هیچ بڕیار و بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێت و تاوانی جینۆساید ئەنجام دەدات ، لە هەمان کاتدا  ئەو دۆخەی هەیە واشنتۆن بەرپرسیارە لە هەر جۆرە سەرەرۆیەکی رژێمی  زایۆنی لە فراوانکردنی شەڕ لە ناوچەکەدا دوای بەکارهێنانی ڤیتۆی دژی بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش کە تیایدا داوای وەستاندنی دەستبەجێی شەڕەکەی کرد.
    لەبەیاننامەکەیدا " مەندەلاوی " جەختی  لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردۆتەوە لە وەستان لەتەنیشت غەززە و لوبنان.