وەزارەتی کارەبا: بەردەوامین لەسەر ڕێکارەکانی هاوردەکردنی غازی تورکمانستان

ناوخۆ
  • 21-11-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا ڕێککەوتن بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستانی ڕاگەیاند،کە قەیرانی کەمی کارەبا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە چارەسەر دەبێت.
    "ئەحمەد موسا " وتەبێژی وەزارەتی کارەبا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی کارەبا و پلانی پێشوەختە بۆ دۆخی زستانە و هەروەك ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ،وەزارەتی کارەبا ئامادەییەکانی کارەبای دەستی پێکردووە لە ڕووی ئامادەکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان و یەکەکانی بەرهەمهێنان و سیانەی تۆڕەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و دابەشکردن  و چاودێری بەردەوام .
    ڕاشیگەیاند : کە هەندێک لەوکێشانەی  کە ڕوودەدەن  لەبارەی کارەبا و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا،لە ڕاستیدا قەیرانی کارەبا نییە، بەڵکو قەیرانی کەمی سووتەمەنییە، کە دەبێتە هۆی وەستاندنی هەندێک یەکەی بەرهەمهێنان.
    ئەحمەد موسا ئاشکراشیکرد: کە  غازی ئێران لە 13 ملیۆن مەتر سێجا بۆ 12 ملیۆن مەتر سێجا کەمبوویەوە، لەئێستاشدا کەمبوونەوەکە گەیشتووەتە 7 ملیۆن مەتر سێجا،کە کەمبوونەوەی گاز بەم شێوەیە لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لە زستاندا باری بەرهەمهێنانی هەندێک وێستگە زۆر قورس دەکات، بەتایبەتی وێستگە گەورەکانی وەک (بەسمایە وسەدری غازی و مەنسوور و وێستگەکانی تر).
    ئاماژەی بەوەشدا : کە کەمبوونەوەی گازی بەم شێوەیە بارگرانی لەسەر سیستەمەکە دروستکرد و ناچار بووین بە وەستاندنی هەندێک یەکەی بەرهەمهێنان، بۆ پرکردنەوە و چارەسەرکردنیشی ئیمزامان لەسەر ڕێککەوتننامەی گازی تورکمانستان تەواو کردووە و لەسەر بڕ و نرخی و شێوازی تێپەڕبوونی غاز و چۆنیەتی تێپەڕبوونی بەناو بۆرییەکانی ئێراندا ڕێککەوتووین.
    وتیشی: گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کردنەوەی حیسابێکی قەرز بە لە TBI لە رێگەی دانانی یەکەم گوژمە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە بریتییە لە یەکەم پارەدان بۆ گازی تورکمانستان،کە ژمارەیەک ڕێوشوێن لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەیە کە دەبێت تەواو بکرێن و یەکەم دەستە دادەنرێت تا ئەو کاتەی گازی تورکمانستان دەردەچێت.
    هەروەك ووتیشی: کەمبوونەوەی سووتەمەنی چ نیشتمانی بێت یان هاوردەکراو کاریگەری لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان هەیە و هیچ پلانێکی جێگرەوە نابێت جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە هەمیشەیی و بەردەوامە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکان و نەوتی سپی یان هەر جۆرێکی  سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکان.