بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"مەهدی عەلاق" ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سندوقی دانیشتوان،ڕایگەیاند : کە ڕێژەی تەواوبوونی سەرژمێری دانیشتووان لە زۆربەی پارێزگاکان تا ئێستا ٧٠%ی تێپەڕاندووە، هاوکات ئاماژە بەوە دەدات کە ئەنجامە سەرەتاییەکانی سەرژمێرییەکە دوو ڕۆژ دوای ئەوەی کاری مەیدانی نزیک بوو لە تەواوبوون ڕادەگەیەنرێت.
"عەلاق " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ڕێژەیەی کە تا ئێستا لە سەرژمێری گشتی دانیشتوانەوە بەدەست هاتووە،بۆ 70% لە زۆربەی پارێزگاکان تێپەڕیوە،جەختیشی کردەوە کە کاری مەیدانی بەپێی پلانی کاتی دیاریکراو تەواو دەبێت.
عەلاق دەشڵێت: ژمارەی پەیوەندی کردن بۆ ئەو خێزانانە دیاریکراوە کە تا ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە ،ستافی سەرژمێری سەردانی نەکردوون،دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارەوە بکەن بەو پێیەی بەپێی ڕێنماییە تەکنیکی و نێودەوڵەتییەکان ناوەندێکی پەیوەندیکردن بۆ وەرگرتنی پرسیار و دڵنیابوون لە کارەکە دیاریکراوە تابزانرێت کە بە دروستی پرۆسەکە بەرەوپێش دەچێت.