فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ئەو ناوچانە هەڵدەگیرێت کە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان تیایدا کۆتایی هاتوە

ناوخۆ
  • أمس, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"فەریق روکن  وەلید خەلیفە تەمیمی " فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،ڕایگەیاند: هاووڵاتیان پابەندن بە قەدەغەی هاتووچۆ ، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە قەدەغەی هاتووچۆ  لەو ناوچانە هەڵدەگیرێت کە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانیان تێدا کۆتایی هاتووە.
    "تەمیمی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بۆ ڕۆژی دووەم، پلان بۆ پاراستنی بژمێرەکان لە بەغدای پایتەخت و گوند و لادێکانی دەورووبەری پایتەخت جێبەجێ دەکرێت.
    ئاماژەی بەوەشدا : پابەندبوونی تەواو لە لایەن خەڵکی بەغداوە هەیە بۆ قەدەغەکردنەکە و بە باشی بەڕێوەدەچێت.
    ڕاشیگەیاند: تیمەکانی سەرژمێری بەشێکی زۆری هەڵمەتی سەرژمێریەکەیان تەواوکردووە،و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی دێت،کە بەپێی ڕێنماییەکان قەدەغەی هاتووچۆ تا ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر 12ی شەو  بەردەوام دەبێت.