بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"نەبیل سەفار"وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان،دووپاتیکردەوە کە لە ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووان و نیشتەجێکردنی لە ساڵی 2024 داتابەیسێک دروستدەکات بۆ دیاریکردنی ژمارەی پڕۆژەکان و دەستپێکردنیان بەپێی ژمارە و ڕێژەی لەسەدای دانیشتووان،وەتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەشڵێت: هەموو ئامارەکانی پێشوو خەمڵێنراو بوون و بەپێی هاوکێشە بیرکارییە نافەرمییەکان بووە.
"سەفار" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە سوودمەندە لە سەرژمێری دانیشتوان،بەو پێیەی داتابەیسێکی دروست سەبارەت بە ژمارەی یەکەی نیشتەجێبوون بە پلەی یەکەم و قەبارەی ڕێژەی دانیشتوانی ڕاستەقینە کە وڵات پێویستی پێیەتی.
ڕاشیگەیاند : کە هەموو ئامارەکانی پێشوو خەمڵێنراو بوون بەپێی هاوکێشە بیرکارییەکان، بەو پێیەی هیچ ژمارەیەکی فەرمی پەسەندکراو ڕەسمی نەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سەرژمێری دانیشتوان دەبێتە هۆی زانینی قەبارەو ڕێژەی چڕی دانیشتوان لە هەر ناوچەیەکدا،بەتایبەتی دوای زیادبوونی ژمارەی خانووبەرە و باڵاخانەی گەورە کە سەرژمێری دیاری دەکات.
"سەفار " لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : بۆ لەمەودوا سەرژمێرییەکە ڕێژەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکات، کە بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە ژمارەی خەڵکی هەر ناوچەیەک، هەروەها هێڵی هەژاری و توانای کڕینی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئەو یەکە نیشتەجێبووانە دیاریدەکات.
ئاماژە بەوەشدەکات : پلانی داهاتوو لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەپێی ئەو ئامارە نوێیانە دەبێت کە سەرژمێرییەکە بۆ دانیشتوانی گشتی ئەنجامی دەدات کە گشتگیرتر دەبێت.