بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنماییەكانی نوێكردەوە كە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەبێت لە چوارچێوەی كاتیی ئامادەكراودا تەواو بكرێن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەشتێكی لە ناوچە جیاجیاكانی شاری بەغداد لە هەردوو بەری كەرخ و رەسافە ئەنجامدا، و تیایدا بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە عێراقدا كرد، و هەروەها بەدواداچوونی بۆ پێشكەوتنی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران گەشتێكی بە گەڕەك و شەقامە جیاجیاكانی بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە بازاڕ و دوكانەكاندا كرد، هەروەها چاوی بە ژمارەیەك هاوڵاتی كەوت، و گوێری لە دیارترین پێداویستییەكانیان لە لایەنی خزمەتگوزاری و ژیانەوە گرت، و رونیشیكرەوە: سودانی سەردانی ژمارەیەك شوێنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پڕۆژەی ژێرخانی كرد كە لە چەند ناوچەیەكی پایتەخت جێبەجێ دەكرێن.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی رێنماییەكانی نوێكردەوە، كە پرۆژەكان دەبێت لە چوارچێوەی ئەو خشتە كاتییانەی كە پێشتر ئامادەكراون بۆ تەواوكردن تەواو بكرێن، لەگەڵ پابەندبوون بە تایبەتمەندییە ئەندازیاری و تەكنیكییەكان و مەرجەكانی جێبەجێكردن، بەمەبەستی دابینكردنی دەستكەوتێكی بەردەوام بۆ پایتەخت و دانیشتووانەكەی، بەگوێرەی گەشەپێدانی پلان بۆ داڕێژراو.