بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە: سەرجەم باڵەخانەكان لە سەرژمێری دانیشتواندا هەژمار دەكرێن بەبێ گوێدانە جۆری موڵكەكە.
سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی مەكی غازی محەمەدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گەڕەكە هەڕەمەكییەكان لە ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێریدا بە واقیعێك دادەنرێن و ئێمە بەپێی بارودۆخی ئێستایان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەین.
وتیشی: وەزارەتی پلاندانان بەرپرس نییە لە لێكۆڵینەوە لە كوالیتی موڵكەكە، چونكە هەموو باڵەخانەكان بێ گوێدانە پۆلێنكردنیان ئەژمار دەكرێن، جا كشتوكاڵی، یان شارستانی یان هەڕەمەكی بێت.