ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی 2024-2028 پشت بە بە ئەنجامی سەرژمێری دەبەستێت

ناوخۆ
  • 21-11-2024, 11:50
  • +A -A

    بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی مەزهەر محەمەد ساڵح، تەئكیدیكردەوە: كە پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی 2024 - 2028 زۆر پێویستی بەو ئەنجامانە هەیە كە لە سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون 2024 بەدەست دێت.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێری دانیشتوان بەردی بناغەی گەیشتن بە دابەشكردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەكانە لە نێوان دانیشتوانی جۆراوجۆردا، هەروەها دیدێكی گشتگیر دەدات بە بڕیاردەرەكان سەبارەت بە پێداویستییەكانی دانیشتوان و یارمەتیان دەدات كە جیاوازی نێوان گروپە جیاوازەكان ناوچەكان و كەمبكەنەوە، بە بەكارهێنانی ئەنجامەكانی بە شێوەیەكی دروست، و لە ڕێگەیەوە داتاكانی سەرژمێری دەتوانرێت گەشەپێدانی هاوسەنگ و دادپەروەری كۆمەڵایەتی زیاتر بەدەستبهێنرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرژمێری دانیشتوان ڕێگە بە حكومەت و دەزگای پلاندانان دەدات سیاسەتی ئابووری بنیات بنێن كە دابەشبوونی جوگرافی و دانیشتووان لەبەرچاو بگرێت، ئەمەش بەكارهێنانی دادپەروەرانەی سەرچاوە نیشتمانییەكانی وەك وزە و ئاو و ئەوانی دیكە بەرز دەكاتەوە.
    دووپاتیشیكردەوە: ئەنجامەكانی سەرژمێری تیشك دەخاتە سەر ئەو گروپە دانیشتووانانەی كە بەدەست هەژاری، بێكاری، یان نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك تەندروستی، پەروەردە و ژێرخانی پێویستەوە دەناڵێنن، ئەمەش ڕێگە بە حكومەت دەدات پشتگیری و سەرچاوەكان ڕاستەوخۆ ئاراستەی ئەم گروپانە بكات، و وتیشی: داتاكانی سەرژمێری بۆ ئەوە بەكاردەهێنرێت كە ئامرازێكی سەرەكی بێت بۆ دەوڵەت و دامەزراوەكانی پلاندانانی پەیوەندیدار بۆ ئاراستەكردنی سیاسەت و سەرچاوەكان بە شێوەیەك كە لە هەمانكاتدا دادپەروەری كۆمەڵایەتی و گەشەپێدان بەدەستبهێنێت پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی 2024 - 2028  زۆر پێویستی بە وردبینیكردنی ڕێبازەكەی هەیە لە ڕووی گەشەپێدانی دادپەروەرانە و دابەشكردنی سەرچاوەكان بەپێی ئەو ئەنجامانەی كە لە سەرژمێری گشتگیری دانیشتووان بەرهەم هێنراون.