راگەیاندنی حكومی: پڕۆسەی سەرژمێری لە ناوچە جێناكۆكەكان زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 21-11-2024, 11:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی ڕاگەیاندنی حكومی، تەئكیدیكردەوە: پڕۆسەی سەرژمێری لە ناوچە جێناكۆكەكان بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و هیچ كێشەیەك تۆمار نەكراوە.
    وتەبێژی تیمەكە حەیدەر مەجید، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێری گشتی دانیشتوان زۆر گرنگە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و دانیشتوانی غەیرە عێراقی بەو پێیەی داتابەیسێك سەبارەت بە پێویستی ناوچەكان بۆ خزمەتگوزاری و ژێرخانی دابین دەكات، چ تەندروستی بێت یان پەروەردەیی، و وتیشی: ئاستی بەشداریكردنی هاوڵاتیان و كارلێكی گەورە لەلایەن میدیاكانەوە هەیە بۆ ڕووماڵكردنی چالاكییەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆسەكە زۆر بە ئاسانی بەڕێوەچوو و بەپێی ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، و وتیشی: سەرژمێرییەكە خزمەت بە عێراق دەكات تەنانەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ئەو زانیاریانەی لە سەرژمێریەكەدا دەخرێنەڕوو لەڕادەبەدەر نهێنی دەبن.
    سەبارەت بە ناوچە جێناكۆكەكان، مەجید ڕوونیكردەوە: بڕیارێك هەیە كە لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە دەرچووە سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە جێناكۆكەكان، كە تێیدا دیاریكراوە كە لیژنەی پێكهاتەكان بۆ یاوەری ژماردەرەكان پێكبهێنرێت، ئەمە جگە لە پێكهاتەی مەسیحی ئەگەر ناوچەكە زۆرینەی مەسیحی هەبێت.و وتیشی: ئەم بڕیارە دروستە و تا ئێستا هیچ كێشەیەك لەم بارەیەوە تۆمار نەكراوە.