كەشوهەوای عێراق .. بارانی بەخوڕ و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 21-11-2024, 10:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی هەینی، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باكوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور ، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور، و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە بەشی باشووری وڵاتدا، و رونیشیكردەوە: پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و سەڵاحەدین 25 و ئەنبار 24 و واست و كەربەلای پیرۆز و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف 26 و بابل و میسان و موسەننا 27 و زیقار و بەسرە 28 و دهۆك و هەولێر و سلێمانی 20 ، كەركوك 21، و نەینەوا 22 پلە دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی شەممە، كەشوهەوا ساماڵ و هەندێكجار نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ئاشكاشیكرد: یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە پاشنیوەڕۆوە لە ناوچەكانی باكور و باشوور، هەندێكجاریش ڕەشەبا دەبێت، هەروەها ئەگەری بارانبارینیش هەیە لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی باكور هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها چڕی بارانەكە بەرەو ڕۆژهەڵات دەجوڵێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسكە. سەبارەت بە ناوچەكانی باشور و ڕۆژهەڵات، كەش و هەوا هەور دەبێت و باراناوی، و بارانەكە وردە وردە لە پاشنیوەڕۆدا كەم دەبێتەوە، و لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، و لە ناوچەی ڕۆژئاوا، كەشوهەوا هەور دەبێت، دەگۆڕێت لە نیوەڕۆدا دەگۆڕێت نیمچە هەور ، و پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك دادەبەزن لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات.