پەرلەمانی عەرەبی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 21-11-2024, 10:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پەرلەمانی عەرەبی، ئیدانەی هەڕەشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ هێرشكردنە سەر عێراق دەكات و هاوكات  پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق و دەستوەرنەدان لەكاروباری ناوخۆی عێراق دووپاتكردەوە.
    پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: پەرلەمانی عەرەبی بە توندترین شێوە هەڕەشەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی بۆ هێرشكردنە سەر كۆماری عێراق شەرمەزار دەكات، و جەختیكردەوە: لەسەر پاڵپشتی تەواوی بۆ سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكە بە هەر بیانوویەك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی تۆماركردنی سكاڵای قەوارەی داگیركەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، و تەئكیدیكردەوە: یەكەمیان ئەوەیە كە قەوارەی داگیركەر سەرەتا پابەند بێت بە بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ ئەو كۆمەڵكوژی و شەڕە جینۆسایدانەی كە بۆ زیاتر لە ساڵێك لە دەوڵەتی داگیركراوی فەلەستین ئەنجامی دەدات ، و بۆ وەستاندنی دەستدرێژییە دڕندەكانی دژی كۆماری لوبنان.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، پەرلەمانی عەرەبی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەكانی و وڵاتانی چالاك كردووە فشار بخەنە سەر قەوارەی داگیركەر و پلانەكانی ڕابگرن كە ئامانجیان ڕاكێشانی هەموو ناوچەكەیە بۆ ناو شەڕێكی هەرێمی كە دەبێتە هۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.