وەزیری پلاندانان: هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە كە كاریگەری لەسەر پرۆسەی جێبەجێكردنی سەرژمێری دانیشتوان هەبێت

ناوخۆ
  • 20-11-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، تەئكیدیكردەوە: كە ڕێكارەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2024 بە تەواوەتی بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، وتیشی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كاریگەری لەسەر پرۆسەكە تۆمار نەكراوە.
    وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، پێشوازی كرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق باڵیۆز محەمەد حەسان، لە بارەگای دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی، بۆ پێداچوونەوە بە پێشكەوتنەكانی كار لەسەر جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، و لە میانی دیدارەكەدا لایەنەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بوارە جۆراوجۆردا تاوتوێ كران.
    بەپێی بەیاننامەكە - وەزیر جەختیكردەوە: لە گرنگی سەرژمێری لە بەدەستهێنانی زانیاری و داتای دروست، كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پلانەكانی گەشەپێدان دەبێت و بەم شێوەیە یارمەتیدەرە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری.
    وتیشی: رێكارەكانی سەرژمێری بە تەواوی بە ئاسانی و بێ كێشە بەڕێوەدەچن، و هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە كە كاریگەری لەسەر پرۆسەی جێبەجێكردنی سەرژمێرییەكە هەبێت تا ئێستا.
    لای خۆیەوە، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی ئاستی كار و هەوڵی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری كرد لە جێبەجێكردنی ئەم شایستە گەورەیە، جەختیشیكردەوە: لە كوالیتی كار و بەكارهێنانی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە جێبەجێكردنی سەرژمێرییەكە لە ڕێگەی بەكارهێنانی میكانیزم و تەكنەلۆژیای مۆدێرن.