كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاماری كەركوك، بەشداری پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیاری لە سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە پارێزگاكە ڕاگەیاند.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە یوسف مستەفا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیار دەستیان بە پرۆسەی سەرژمێری و ئامار لە سەرجەم ناوچەكانی قەزا و ناحیە و سەنتەری شاری كەركوك كردووە.
مستەفا ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بەگوێرەی ئەو ڕێكارە ئەمنییانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەیی پۆلیسەوە جێبەجێكراون، بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، و وتیشی: هاوكاریی گەورەی هاوڵاتیان هەیە لە پێدانی زانیاری.