وەزیری ناوخۆ: سەرژمێری دانیشتوان بناغەی سەركەوتنی ئابووری و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی دادەنێت

ئەمنی
  • اليوم, 18:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، تەئكئدیكردەوە: سەرژمێری دانیشتوان بناغەی سەركەوتنی ئابووری و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی دادەنێت.
    شەمەری لە پەیامێكدا بۆ هێزە ئەمنییەكان، كە لەلایەن وتەبێژی فەرمی وەزارەت عەمید  میقداد میری بڵاوكرایەوەو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، رایگەیاند: وڵات لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانیدا بەرەو سەركەوتن و دەستكەوتی نوێ هەنگاو دەنێت، و وتیشی: ئێمە لە لێواری دەستكەوتێكی بێ وێنەداین.
    شەمەری لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشدا: هێزە ئەمنییەكان باشترین پاڵپشتی لایەنە پەیوەندیدارەكانن لە سەرژمێری دانیشتوان و پاڵپشتیان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان، و وتیشی: هێزە ئەمنییەكان بە پیشەیی بوون و دڵسۆزی ڕەهایان بۆ عێراق ناسراون.
    رونیشیكردەوە: سەرژمێری دانیشتوان بناغەی سەركەوتنی ئابووری و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی دادەنێت.