سەرۆك وەزیران: سەرژمێری دانیشتوان عێراقێكی نوێ دادەمەزرێنێت لەسەر بنەمای شیكاری ورد

سیاسی
  • 20-11-2024, 17:41
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی كرد و تەئكیدیكردەوە: لە وردی و سەلامەتی ڕێكارەكانی سەرژمێری دانیشتوان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی كرد، بۆ پێداچوونەوە بە پێشكەوتنەكانی جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عێراق، لە یەكەم ڕۆژیدا، لەژێر سەرپەرشتیكردنی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی وەزارەت.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی پیرۆزبایی ڕۆژی سەرژمێری دانیشتوان لە گەلی عێراق كرد، كە بە شێوەیەكی هەمەلایەنە جێبەجێ دەكرێت، دوای ئەوەی بۆ دەیان ساڵە دواكەوتووە، هەروەها ڕۆڵی كرێكارانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان و هەردوو دەزگای ئاماری بەغدا و هەرێم بەرز نرخاند، و ستایشی ڕۆڵی وەزارەتەكان و دەزگا پاڵپشتیكارەكان و وەزیر و پارێزگارەكانیشی كرد، و هەروەها هەوڵەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەردەوامبوونی لە تەواوكردنی سەرژمێرییەكە بەرزنرخاند.
    هەروەك سودانی ستایشی مەرجەعیات و دامەزراوە ئایینیەكانی هەموو مەزهەبەكان و سەرجەم چالاكییە كۆمەڵایەتییەكانی كرد بۆ هەوڵەكانیان بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداریكردن لە سەركەوتنی سەرژمێرییەكە و هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە گرنگییەكەی.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، جەختیكردەوە: كە ئەمڕۆ عێراقێكی نوێ دادەمەزرێنێت لەسەر بنەمای شیكاری و داتای ورد كە یارمەتی بڕیاردەر دەدات لە دانانی پلان و بەرنامەی گەشەپێدانی ئابووری، خزمەتگوزاری، كۆمەڵایەتی، تەنانەت سیاسیش.
    ڕاشیگەیاند: بە ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، حكومەت نەك هەر شایستەیەكی بەدیهێنا كە ساڵانێك بوو وەستابوو، بەڵكو ڕێكارەكە بە میكانیزمی كاركردن جێبەجێكرا كە بۆ یەكەمجار جێبەجێكرا، كە تێیدا ئامرازی تەكنەلۆژی و شێوازی مۆدێرن بەكارهێنرا كە هەوڵ و تێچووی كەمكردەوە، و متمانەی بە ئەنجامەكان بەخشی،و  جەختیشیكردەوە: لە سەلامەتی و وردی ڕێكارەكانی شیكاری داتاكان، ئاماژەی بە هەڵوەشاندنەوەی توڵی مەزهەب و ناسیۆنالیزم لە پرسیارەكانی سەرژمێریەكەدا كرد چونكە پرۆسەكە سەرژمێری گەشەپێدانە نەك ئامار.
    هاوكات سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوڵاتیان دەربڕی بۆ وەڵامدانەوەیان، و داوای لێكردن هاوكاربن و فاكتەری یارمەتیدەربن بۆ تیمەكانی سەرژمێری بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە، هەروەها ئاڕاستەی كرێكارانی وەزارەتی كرد بەهەمان ئیرادە و وردبینییەوە بەردەوام بن بۆ تەواوكردنی پرۆسەی سەرژمێری تا ئەوكاتەی ئەنجامەكانی ڕادەگەیەنێت.