بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزارگەی حسێنیەی پیرۆز، تەئكیدیكردەوە: مەرجەعی باڵای ئایینی ساڵانێكە جەختی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان كردووەتەوە.
مەزارگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ساڵانێكە مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی حسێنی سیستانی، جەختی كردوەتەوە لە گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان بە پێی مەرجە یاساییەكان و بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد و لە هەنگاوێكی گرنگدا بۆ گەیشتن بە دیدێكی هەمەلایەنە بۆ گەشەپێدان و پلانەكانی داهاتوو، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە سەرانسەری عێراق دەستیپێكرد، ئەمەش یەكەم سەرژمێری لەم جۆرەیە لە ساڵی 1997ەوە.
ئەم پرۆسەیە لەژێر قەدەغەی هاتوچۆی گشتگیردا بەڕێوەدەچێت كە لەلایەن حكومەتەوە سەپێنراوە، بەو پێیەی ئەم سەرژمێرییە هەنگاوێكی پێویستە بۆ نوێكردنەوەی داتاكانی دانیشتوان و بەرزكردنەوەی پلانی گەشەپێدان.
ئەم ڕێوشوێنانە بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێكرد، كە كاتژمێر 12ی نیوەشەوی ڕابردوو، سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2024 دەستیپێكرد و تا ڕۆژی هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام دەبێت.