بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند: هیچ حاڵەتێكی پێشێلكاری ئەمنی لە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان تۆمار نەكراوە.
وتەبێژی فەرماندەییەكە لیوا تەحسین خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە بەشداریكردن لە ئامادەكردنی پلانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەو پێیەی پلانەكە دابەشكردن و جێگیركردنی یەكەكانی لە خۆگرتووە، هەروەها دابینكردنی پاراستن لە ڕێگەی یەكە ئەمنییەكان سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان، و ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا هیچ پێشێلكارییەك لە پرۆسەی سەرژمێریدا تۆمار نەكراوە.
خەفاجی رونیشیكردەوە: پابەندبوونێكی تەواو لەلایەن هاوڵاتیان و هاوكارییەكی گەورە لەگەڵ بژمێرەكان هەیە لە گەیشتنیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، و وتیشی: هەماهەنگییەكی بەرز لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی سەرژمێری و وەزارەتی پلاندانان هەیە، لە ڕێگەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانەوە.