عەوادی: پابەندبوونی هاوڵاتیان بە قەدەغەكردن و بەشداریكردن لە سەرژمێرییەكە نوێنەرایەتی ڕێزگرتنی گەلی عێراقە بۆ یاسا

سیاسی
  • 20-11-2024, 13:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی حكومەتی عێراق باسم عەوادی، تەئكیدیكردەوە:  پابەندبوونی هاوڵاتیان بە قەدەغەكردن و بەشداریكردن لە سەرژمێرییەكە نوێنەرایەتی ڕێزگرتنی گەلی عێراقە بۆ یاسا.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وێنەی پابەندبوونی هاووڵاتیانی عێراقی بە ڕێوشوێنەكانی قەدەغەكردن و چۆڵبوونی شارەكان لە خەڵك و بەشداریكردن لە تۆماركردن بەو مانایەیە كە گەلی بەشەرەفی عێراق ڕێز لە یاسا دەگرن و لە یاسا تێدەگەن و پشتیوانی ڕێكارەكانی دەوڵەت دەكەن ، و گرنگی ئەو پێداویستیانە دەزانن كە پێویستیان بەشداریكردنیان هەیە بۆ پشتیوانیكردن لە پێشكەوتنی عێراق.
    وتیشی: عێراقییەكان سەقامگیرییان دەوێت، لە پێداویستییەكانی گەشەپێدان تێدەگەن، و پشتیوانی لە ڕێبازی دەوڵەت دەكەن لە ڕێگەی جێبەجێكردنی گونجاوی ڕێكارەكانییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم پابەندبوونە عێراقییە ئەمڕۆ پشتڕاستی دەكاتەوە كە دەوڵەت و یاسا بابەتی ڕێزگرتنن لە گەلی عێراق، هەروەها عێراقییەكان دەیانەوێت وڵات و دەوڵەتەكەیان سەربكەون و پێشبكەون، و وتیشی: توندیی و جددییەت هەیە لە پیشاندانی وێنەی گەشاوە و بەهێز و دیسپلینكراوی دەوڵەت لەبەردەم وڵات و گەلانی دیكەدا.