لیژنەی باڵای راگەیاندنی سەرژمێری: ئەنجامە بەراییەكان لە ماوەی 48 كاتژمێردا دوای وەرگرتنی داتاكان رادەگەیەنرێت

ناوخۆ
  • اليوم, 13:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای راگەیاندن بۆ سەرژمێری دانیشتوان تەئكیدیكردەوە: كە سەنتەری ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پلاندانان بەردەوامە لە وەرگرتنی داتا، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە ئەنجامە سەرەتاییەكان لە ماوەی 48 كاتژمێر دوای وەرگرتنی داتاكان ڕادەگەیەنرێت.
    ئەندامی لیژنەكە حەیدەر مەجید، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانییەوە، ئاگادارییەكی حكومی بۆ سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت، دەزگا تایبەتەكان، و ستافی وەزارەتی پلاندانان بە گشتی هەبووە كە هاوكار بن بۆ سەرخستنی ئەم پراكتیزە نیشتمانییە، و وتیشی: بژمێرەكان دەستیان بە پرۆسەی سەرژمێری كردووە بۆ مۆركردن و پشتڕاستكردنەوەی داتاكان و ناردنی بۆ ناوەندی داتاكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامە سەرەتاییەكان لە ماوەی 48 كاتژمێر دوای وەرگرتنی داتاكان ڕادەگەیەنرێت.