سەرۆك كۆمار لە سەرژمێری گشتی دانیشتوواندا زانیارییەكانی خۆی دەخاتەڕوو

سیاسی
  • اليوم, 12:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، زانیارییەكانی خۆی لە سەرژمێری گشتیی دانیشتواندا خستەڕوو.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید رۆژی چوارشەممە 20-11-2024 زانیارییە تایبەتەكانی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەلایەن تیمی سەرژمێرییەوە تۆماركرا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر گرنگی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان كردەوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و ئامار و داتای ورد، كە خزمەت بە پلانەكانی گەشەپێدانی ئابوری و كۆمەڵایەتی دەكات و رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم عێراقییەكان.
    هاوكات سەرۆك كۆمار داوای لە هاووڵاتیان كرد هاریكاری تیمە تایبەتەكانی سەرژمێری بكەن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە گرنگە و بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەكان.