پارێزگاری هەولێر: هیچ سەرپێچییەك تۆمار نەكراوە سەبارەت بە سەرژمێری دانیشتوان

ناوخۆ
  • اليوم, 12:50
  • +A -A

    هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، تەئكیدیكردەوە:  هیچ پێشێلكارییەك سەبارەت بە سەرژمێری دانیشتوان لەناو سنووری پارێزگاكەدا تۆمار نەكراوە.
    خۆشناو لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، راگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە 16ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
    وتیشی: پرۆسەكە بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا هیچ كێشەیەك نییە، و سوپاسی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار دەكەین بۆ ڕاهێنانی كادیران و سەرخستنی پرۆسەكە.
    جەختیشیكردەوە: پارێزگاكە هیچ سەرپێچییەكی تۆمار نەكردووە، و وتیشی: هەموو لایەك هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری دەكەن و پابەندن بەو ڕێنمایانەی كە لەم بارەیەوە دەركراون، و هاوكات  ستایشی هاوڵاتیانی شاری هەولێری كرد بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان.