وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە سزای زیندانیکردن و غەرامە بەسەر هەرکەسێکدا بسەپێنێت کە زانیاری چەواشەکارانە بداتە فەرمانبەرانی سەرژمێری

ئەمنی
  • اليوم, 11:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیكردەوە سزای زیندانیكردن و غەرامە بەسەر ئەو كەسانەدا بسەپێنێت كە زانیاری چەواشەكارانە دەدەنە فەرمانبەرانی سەرژمێری.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بەشی كۆنترۆڵكردنی دەنگۆكان، سەر بە فەرمانگەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو زانیاریانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی سەپاندنی زیندانی 7 ساڵ سزا و غەرامەكردنی تا 10 ملیۆن دینار بڵاوبوەتەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە زانیاری چەواشەكارانە دەدەنە فەرمانبەرانی سەرژمێری دانیشتوان، ڕوونیشیكردەوە: ئەم هەواڵە نادروستە و لەسەر بنەمای هیچ ڕاستییەك نییە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، بەشی كۆنترۆڵكردنی دەنگۆكان رایگەیاند: هەموو بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا پێویستە زانیارییەكان پشتڕاست بكەنەوە و ئاگاداری ئەو دەنگۆیانە بن كە لەوانەیە لە ماوەی سەرژمێریدا بڵاوببنەوە، جەختیشیكردەوە: لە گرنگی وەرگرتنی زانیاری تەنها لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە.